بو کوردستان

زانستی - که لتووری و هونه ری و ...

Atani به‌رنامه‌یه‌كى ئاسان بۆدروست كردنى وێنه‌ى جوڵاو

به‌رنامه‌ى Atani هه‌ڵده‌ستێت به‌دروست كردنى وێنه‌ى جوڵاو به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ئاسان له‌میانه‌ى دانانى كۆمه‌ڵێك وێنه‌و دواتر دانانى بۆجۆرى GIF یاخود گۆڕینى بۆ avi>.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌وه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ كارده‌كات له‌گه‌ڵ دانانى وێنه‌ له‌جۆره‌كانى BMP, EMF, GIF, JPG, ICO, PNG, WMF له‌گه‌ڵ زیادكردنى ده‌نگ بۆ وێنه‌جوڵاوه‌كه‌ و پاشان ئه‌مباركردنى له‌چوارچێوه‌ى مه‌له‌فه‌كان به‌شێوه‌ى MCP.
به‌رنامه‌كه‌ شریتێكى ئاوى له‌خۆگرتوه‌ كه‌ سێبه‌رو ره‌نگدانه‌وه‌و وێنه‌ى هێلبۆكێشراوو پلازماى له‌خۆگرتوه‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌تواناى گۆڕینى مه‌له‌فه‌كان له‌شێوه‌ى avi بۆشێوه‌ى gif

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:42  توسط کاردۆ  | 

مۆبالێكى ته‌له‌فزیۆنى له‌جۆرى LG

كۆمپانیاى LG په‌رده‌ى له‌سه‌ر مۆبایلێك له‌جۆرى SB120 كه‌ئاماده‌كراوه‌ به‌پێشوازى شه‌پۆله‌ ژماره‌ییه‌كانى ( DMB ) Digital Multimedia Broadcasting.

ئه‌م مۆبایله‌ پاڵپشت كراوه‌ به‌262 هه‌زار ره‌نگ، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى له‌خۆگرتنى راره‌وێك بۆ ته‌له‌فزیۆن TV-OUT بۆبه‌ستنه‌وه‌ى به‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ یاهه‌ر ئامێرێكى ترى پیشاندان، وه‌كامێرایه‌ك كه‌2 میگا پیكسڵى له‌سه‌ر بۆ پاڵپشتى كردنى تایبه‌تمه‌ندیه‌ خۆكاریه‌كانى وێنه‌.
وه‌ SB120 سه‌ركه‌وتوه‌ به‌سه‌ر ته‌له‌فونه‌كانى DMB ئاسمانیه‌ ته‌قلیدیه‌كان بۆ پێوازى خزمه‌تگوزاریه‌كانى ڤیدیۆیى له‌كاتى جوڵه‌دا له‌میانه‌ى روكارى مۆبایله‌كه‌وه‌ كه‌ده‌توانێت تاوه‌ك 360 پله‌ وێنه‌ بگرێت.
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین كه‌به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت ته‌ماشاى كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كان بكات و له‌هه‌مان كاتدا گفتوگۆش بكات و گوێ بیستى ده‌نگێكى به‌رزى CDى ببێت

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:41  توسط کاردۆ  | 

نوكیا N95 ب كومپیوته‌ره‌كێ سه‌ركه‌فتى دێ كه‌فتیه‌ بازارى

KTV . ئه‌ڤند ..
كومپانیا نوكیا راگه‌هاند كو دڤان حه‌فتیێن داهاتى دا موبایلا نوكیا N95 ب كومپیوته‌ره‌كێ سه‌ركه‌فتى كه‌ڤیته‌ دبازارى دا، ئامیرێ ناڤبرى ژ هه‌ردو ئالیان دێته‌ هه‌لكێشان و هه‌لگرا GPS ه‌ زێده‌بارى كامیرا وێ كو 5 میگاپێكسله‌ و له‌زاتیه‌كا مه‌زن دناڤ گوهارتنا تورێن وێ دا هه‌یه‌، ب گارئانینا وێ بو گوهدێریا سترانان و دیتنا ڤێدویى دێ یا ب ساناهى بیت و عیارا ده‌نگێ وێ دگه‌هیته‌ 5,3ملم، یا هاتیه‌ دروستكرن دا كو دگه‌ل تورێن HSDPA ب پشته‌ڤانیا تورێن WLAN,EDGE,WCDMA, بگونجیت، هه‌ر وه‌سان نه‌خشێ 150 وه‌لاتان تێدا یه‌ زێده‌بارى ناڤ و ئه‌درێسێن ئوتێل و خارنگه‌هێن گرنگ و بكر دشێت ب ساناهى نه‌خشه‌ و ئه‌درێس و خارنگه‌هان تێدا زێده‌كه‌ت .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:39  توسط کاردۆ  | 

كۆمپیوته‌رێكى بۆ پاراستنى ژینگه‌ به‌رهه‌م هێنرا

KTV . كۆمپانیاى hp دروستكردنى زنجیره‌یه‌ك ئامێرى كۆمپیوته‌رى تایبه‌ت به‌كه‌رته‌كانى كارى ئاشكرا كرد كه‌ بربه‌ره‌ له‌ گه‌ڵ پێوانه‌كانى Energy Star 0.4 سه‌ر به‌ ئاژانسى ئه‌مریكى بۆپاراستنى ژینگه‌ US Environmental Protection Agency (EPA)..
ئه‌م ئامێره‌ تازه‌یه‌ به‌ به‌ كارهێنانى ئابوریانه‌ى وزه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تى پاراستنى ژینگه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ى تێچونه‌كان ده‌دات .
كۆمپانیاى hp داده‌نرێت به‌ یه‌كه‌م دروستكه‌رى ئامێرى كۆمپیوته‌رى تایبه‌تمه‌ند كه‌ وزه‌ى به‌ تواناى 80% بۆ دابینكراوه‌ ، كه‌ به‌ره‌گه‌زێكى سه‌ره‌كى داده‌نرێت بۆ پێوانه‌كانی Energy Star 0.4 .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:38  توسط کاردۆ  | 

سركه‌ى سێو رزگارت ده‌كات له‌كرێشكى قژ

KTV. .كرێشكى قژ كێشه‌یه‌كه‌ زۆرێك له‌ئافره‌تان به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ده‌توانرێت له‌وكێشه‌یه‌ رزگار ببێ به‌هۆى شۆردنى قژ به‌سركه‌ى سێو به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:
پێكهاته‌كان: 2 كه‌وچك سركه‌ى سێو له‌گه‌ڵ 2 كوپ ئاوى گه‌رم.
رێگه‌ى به‌كارهێنانى:
سركه‌ى سێوه‌كه‌ ده‌كرێته‌ ناو ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌وه‌ گیراوه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌شۆردنى قژه‌كه‌دا.
گیراوه‌كه‌ به‌قژه‌كه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆماوه‌ى شه‌وێكى ته‌واو، له‌رۆژى دواتردا قژه‌كه‌ ده‌شۆردرێت به‌شامپۆیه‌ك كه‌هێلكه‌ى تێدا بێت.
دواتر پێستى سه‌ر شه‌و پێش خه‌وتن به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌رۆنى گیراوه‌ى گوێزو كرێمى روه‌كى چه‌ور ده‌كرێت له‌گه‌ڵ یاریكردن به‌پێستى سه‌ر به‌ده‌ست، دواى ئه‌وه‌ به‌پێچه‌رێك قژه‌كه‌ داده‌پێچرێت، دواتر به‌یانى به‌ئاوێكى ئاسایى ده‌شۆردرێت
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕى موحیت

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:36  توسط کاردۆ  | 

بایه‌قوشی رۆبۆت بۆ ترساندنی كۆتره‌كان

KTV . بێستون كاكه‌یی. خه‌ڵكی شاری لیورپولی ئینگلیز له‌ كوتره‌كانی ئه‌و شاره‌ زۆر توره‌و قه‌ڵسن، چونكه‌ ئه‌و كۆترانه‌ ئه‌وه‌نده‌ ژماره‌یان زۆره‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ئاسمان خه‌ریكی فرینن و به‌سه‌رخه‌ڵكی ئه‌وشاره‌، ریقنه‌ ده‌بارێنن وچه‌په‌ڵیان ده‌كه‌ن.

شه‌ریكه‌یه‌كی ئیسكاتله‌ندی بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بایه‌قوشی میكانیكی دروست كردوه‌ كه‌ وه‌ك بایه‌قوشی راسته‌قینه‌ له‌ سه‌ر بینا و شوێنه‌ به‌رزه‌كانی شاری لیورپول ده‌قیژێنێ و باڵی له‌ یه‌ك ده‌دا؛ كۆتره‌كان ده‌ترسێنێ و دووریانده‌كاته‌وه‌.

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:35  توسط کاردۆ  | 

هه‌ساره‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر دۆزرایه‌وه‌ و ئاوى له‌ سه‌ر ده‌بینرێت

KTV ..
گه‌ردون ناسان هه‌ساره‌یه‌كى دیكه‌یان له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر به‌ند دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ زۆر روه‌وه‌ له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌چێت و ئاوى شلى تێدا ده‌ڕوات ، ئه‌م دۆزینه‌وه‌ نوێیه‌ى گه‌ردون ناسان به‌هۆى ته‌لیسكۆبێكى گه‌وره‌ بوو كه‌ تیره‌كه‌ى ده‌گاته‌ سێ مه‌تر و شێست سانتیمه‌تر و له‌ وڵاتى چیلى دانراوه‌ .
ئه‌م هه‌ساره‌ نوێیه‌ش به‌ ده‌ورى ئه‌ستێره‌یه‌ك ده‌خوڵیته‌وه‌ كه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ى گیلیس 585 ناسراوه‌ و زیاتر له‌ بیست ساڵى روناكى له‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى دوره‌ . گه‌ردون ناسه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ كه‌ پله‌ى گه‌رمى له‌ سه‌ریدا مام ناوه‌ندییه‌ ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و ئاوه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ییه‌ هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ى ئاوى شل ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى پته‌وكردنى ئه‌و بۆچونانه‌ى كه‌ باس له‌ بونى ژیان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ .
ئیستڤان ئاده‌رى سه‌رۆكى ئه‌و گروپه‌ى كه‌ هه‌واڵى ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ نوێیه‌ى بڵاوكردوه‌ ، له‌ بنكه‌ى گه‌ردون ناسى جنێڤ ، گوتى :
به‌پێ زانیاریه‌كان پله‌ى گه‌رمى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ له‌ نێوان سفر و چلى سه‌دی دایه‌ ئه‌مه‌ش دوپاتى ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌و ئاوه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌ هه‌یه‌ له‌ بارى شلیدایه‌ .
ئاده‌رى گه‌ردون ناس هه‌روه‌ها گوتیشى : تیره‌ى ئه‌م هه‌ساره‌ نوێیه‌ جار و نیوێك له‌ تیره‌ى زه‌وى گه‌وره‌تره‌ و هه‌روه‌ها پێكهاته‌ جیلۆجیه‌كه‌شى یان به‌ردینیه‌ یاخود هه‌موى به‌ ئاو داپۆشراوه‌ .
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ زاڤییر دیلڤۆس زانى فه‌ڕه‌نسى له‌ زانكۆى گرینۆبڵى فه‌ڕه‌نسى گوتى : بونى ئاو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ هۆكارێكى زۆر كرنگه‌ بۆ بونى ئه‌و جۆره‌ ژیانه‌ى ئێمه‌ ده‌یناسین .
دیلڤۆس پێشى وایه‌ كه‌ ئه‌م هه‌ساره‌ نوێیه‌ ده‌بێته‌ ئامانجى لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌ردون ناسان ئه‌ویش له‌ رێگاى ره‌وانه‌كردنى ته‌لیسكۆب و كه‌شتى تایبه‌ت به‌ دۆزینه‌وه‌ى ژیانى دیكه‌ له‌م گه‌ردونه‌ فراوانه‌دا .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:33  توسط کاردۆ  | 

به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما هۆكارێكه‌ بۆ وشكبونه‌وه‌ى داره‌كان


زانا ئه‌مریكیه‌كان گوتیان فراوان بونى كونى ئۆزۆن و ده‌رچونى گازه‌ ژه‌هراویه‌كان له‌ كه‌شو هه‌وادا بونه‌ته‌ هۆى وشك بونه‌وه‌ى داره‌كان و كه‌ پێویست ده‌كات به‌ بڕێكى زیاترى ئاو بۆئه‌وه‌ى نه‌پوكێنه‌وه‌.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌لێكۆڵه‌ره‌وان له‌زانكۆى تنیسى ئاند ئوك ریدگ ناشونال لابوراتۆرى پێى هه‌ستان ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى زه‌وى زیاتر وه‌ستانى گه‌رمى له‌ ژینگه‌دا توندتر ده‌كاته‌وه‌ .ئه‌و لێكۆڵَینه‌وه‌یه‌ى ساندى ماكلوكین له‌ زانكۆى تنیسى وستان ولشرگر له‌ دامه‌زراوه‌ى ئورنى پێى هه‌ستا ده‌رباره‌ى داره‌كانى چیاى رۆژهه‌ڵاتى تنیسى بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئاسته‌كانى ئۆزۆن كاریگه‌ریان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ى داره‌گه‌وره‌كان و گواستنه‌وه‌ى ئاو له‌نێو گڵه‌وه‌ بۆهه‌وا ، كه‌ بوه‌ته‌ هۆى دابه‌زینى ئاوى نێو كێڵگه‌كان و ئه‌و شوێنانه‌ى ئاویان تێدا كۆده‌بێته‌وه‌.
به‌ڵام لێكۆَله‌ره‌وانى دیكه‌ ده‌ڵێن هێشتا پێویستمان به‌ئه‌زمونى دیكه‌ هه‌یه‌ بۆزانینى هۆكارى دیكه‌ بۆ وشكبونه‌وه‌ى داره‌كان و دارستانه‌كان ، كه‌ به‌ هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمیه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌مو شتێكى كاریگه‌رى له‌ سه‌ر دروست كردون .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:31  توسط کاردۆ  | 

جگه‌ره‌كێشان پێست چرچ و لۆرچ ده‌كات


لێكۆَلینه‌وه‌كان كه‌ ده‌سته‌ى پزیشكى زانكۆى میتشگان پێى هه‌ستاون ، كاریگه‌رى خراپ و زیانى جگه‌ره‌كێشان دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت له‌و به‌شانه‌ى له‌ش كه‌ به‌ر تیشكى خۆر ناكه‌ون.
ده‌سته‌ پزیشكیه‌كه‌ هه‌ستان به‌پشكنینى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى پێستى ده‌ستى جگه‌ره‌كێشان و خه‌ڵكى ئاسایى كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 22-91 ساڵ ده‌بو، كه‌ هه‌ستان به‌ وه‌رگرتنى حاڵه‌ته‌ سروشتیه‌كانى پێست له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كانى ته‌مه‌ندا و ، زۆرترنیان رۆژانه‌ 5-80 جگه‌ره‌یان ده‌كێشا.
هه‌روه‌ك ده‌سته‌كه‌ 9 خاڵیان دیارى كرد بۆ پێوانه‌كردنى قه‌باره‌ى زیانه‌كان كه‌ توشى ئه‌و به‌شانه‌ى پێست ده‌بن كه‌خۆر لێیان نه‌دان ، بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ میانه‌یاندا ، ده‌توانرێت به‌ دو خاڵ قه‌باره‌ى زیانه‌كان بزاندرێت كه‌ توشى پێست ده‌بێت ، دیارترینیان نیشانه‌ و چرچولۆچبونى پێسته‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ دیارده‌ى زو چونه‌ ته‌مه‌ن و پیربونه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ كه‌سانى ئاساییدا.
به‌پێى ئه‌و راپرۆته‌ى زانكۆ ده‌سته‌كه‌ تێبینى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ جگه‌ره‌كێشان كار ده‌كات له‌ سه‌ر هه‌ره‌سهێنانى ماده‌ى كۆلاجین كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ جوانى پێست ، كه‌ جگه‌ره‌ به‌شدارى ده‌اكت له‌ پوكانه‌وه‌یه‌ى كه‌ دواتر جه‌سته‌ به‌رهه‌مى ده‌هێنێت ، كه‌ وا ده‌كات پێست زبربێت و نه‌رمیه‌كه‌ى نه‌مێنێت .
هه‌روه‌ك ، ده‌سته‌كه‌ كردارى گرژبونى مولوله‌ خوێنه‌كانیان تۆماركرد كه‌ گه‌یشتنى ئۆكسجین بۆ پێست داده‌به‌زێنێت ، وه‌ نه‌خۆشى دیكه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌ و شێرپه‌نجه‌ى پێست.
ره‌نگه‌ باشترین رێگا بۆ پاراستنى پێست ومانه‌وه‌ى جوانى و ته‌ندروستى پێست به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وازهێنانى خێرابێت له‌ جگه‌ره‌كێشان .
* ماڵپه‌ڕى CNN

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:30  توسط کاردۆ  | 

شله‌مه‌نى كێشی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى ده‌ریخست كه‌ زیاده‌رۆیى كردن له‌ خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نیدا سود به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و تازه‌ى به‌ پێست ده‌به‌خشێت و هانى كرداره‌كانى دروست بونى پرۆتین ده‌دات و به‌شدارى ده‌كات له‌ جوڵانى 90%ى به‌ردى بچوك له‌ بۆرى میزدا .
لێكۆڵه‌ره‌وان گوتیان : پێویسته‌ بزاندرێت كه‌ى جه‌سته‌ تینوى ده‌بێت ، ئه‌و كه‌سانه‌ى خویان نه‌گرتوه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ى بڕێكى زۆره‌وه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ى شله‌مه‌نى هه‌ست به‌ پێویستى خواردنه‌وه‌ى ئاو ناكه‌ن ، به‌ ئه‌ندازه‌ى تێكڕاى ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ى كه‌سانى دیكه‌ دیخۆنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى رێكوپێك.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى پاراستنى مافه‌كانى به‌كاربه‌ر له‌ویلایه‌تى راینلاند بڤالتسى ئه‌ڵمانییه‌وه‌ ئه‌نجامدرا ، ئه‌وه‌ى دڵنیاكرده‌وه‌ ، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت سه‌ربكه‌ون له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشى له‌شى خۆیاندا پێویسته‌ رۆژانه‌ كه‌متر له‌ دو لیتر شله‌مه‌نى نه‌خۆنه‌وه‌ .
مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ ئه‌وه‌شی گوت كه‌ : ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ى ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست زیادى كێشى له‌شیانه‌وه‌ بڕێكى كه‌م شله‌مه‌نى ده‌خۆنه‌وه‌ ، زۆرجار هه‌ست به‌ تینویه‌تى ناكه‌ن وه‌ك هه‌ست كردنیان به‌برسێتى .
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ى دوپات كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بون به‌خشته‌یه‌كى كاتى بۆخواردنه‌وه‌ى ئاو به‌چاره‌سه‌رێك داده‌نرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست به‌ پێویستى خواردنه‌وه‌ى ناكه‌ن ، وه‌وایان لێ ده‌كات پێشوازیه‌كى باشیان هه‌بێت له‌ خواردنه‌وه‌ى ئاو .
ئه‌مه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ داخوازبو له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ وه‌ڕه‌س بون له‌ خواردنه‌وه‌ى ئاو په‌ناببه‌ن بۆ جێگره‌وه‌كانى ئاو ، وه‌ك ئه‌و خوراوانه‌ى كه‌ له‌ گژوگیاى سروشتى ئاماده‌ده‌كرێن و گیراوه‌ى میوه‌ كه‌ به‌ ئاو خه‌ستیه‌كه‌یان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:24  توسط کاردۆ  | 

مۆز فشارى خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌


توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ده‌ریخست كه‌ مۆز یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نزمكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن ، هه‌ر وه‌ك زو پیربون له‌ ناو ده‌بات ، ئه‌ویش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات به‌ پێدانى وزه‌ و ڤیتامینه‌كانى "A" و "B"، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ده‌وڵه‌مه‌ندى مۆز به‌ خوێى كانزایى .
وه‌ مۆز داده‌نرێت به‌ یه‌كێك له‌ سه‌ر چاوه‌ى وزه‌ سروشتیه‌كان بۆ مرۆڤ ، وه‌ ماده‌ى سۆدیۆمى تێدانیه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ مه‌ترسیه‌كانى به‌رز بونه‌وه‌ى فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ چه‌ورى و كۆلیسترۆڵى تێدانییه‌ ، وه‌ كاربۆهیدرات له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ ئاسان هه‌رس ده‌كرێت ، به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ میوه‌كانى دیكه‌دا ، هه‌ر وه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ بوراى تازه‌ى پزیشكى جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ مۆز چه‌ند حاڵه‌تێكى مردن كه‌ له‌ ئه‌نجامى نه‌خۆشییه‌كانى دڵه‌وه‌ رو ده‌ده‌ن كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا ، كه‌200 قوتابى له‌ خۆ گرت له‌ ژه‌مه‌كانى به‌ره‌به‌یانى و كاته‌كانى گه‌رَان و ئێواراندا مۆزیان پێ ده‌درا بۆ هاندانى تواناى ده‌ماغ ، لێكۆَلینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ى چه‌سپاند كه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم و هه‌ڵده‌ستێت به‌هاندانى تواناكانى ده‌ماغ لاى قوتابیان بۆ ئه‌وه‌ى زانیارى زیاتر فێر ببن ، هه‌ر وه‌ك یارمه‌تى ده‌ره‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى كێشه‌ سۆزداریه‌كاندا به‌ هۆى هه‌بونى ماده‌ى تربۆتۆڤان تێیدا .
پسپۆڕانى بوارى خوارده‌مه‌نى ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ مۆز سه‌نگێكى خۆراكى گرنگى هه‌یه‌ ، سه‌ره‌َِڕاى رۆڵى وه‌ك چاره‌سه‌رێكى خۆ پاراستن به‌ تایبه‌ت هه‌ر 100 گرامێكى مۆزى پێگه‌یشتو 100 پله‌ گه‌رمى ده‌به‌خشێتبه‌جه‌سته‌.

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:22  توسط کاردۆ  | 

گه‌وره‌ترین روكارOLED LTPS له‌ جیهاندا

 كۆمپانیاى Toshiba له‌پێشانگاى نیۆده‌وڵه‌تى سێیه‌م بۆ روكاره‌كان كه‌له‌شارى تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن به‌رێوه‌چو گه‌وره‌ترین روكارى خۆى له‌جیهاندا خسته‌ رو له‌جۆرى OLED LTPS بو.
ئه‌م روكاره‌ OLED LTPS 20.8 به‌وه‌جیاده‌كرێته‌وه‌ كه‌كاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرایه‌و گۆشه‌ى پێشاندانى فراوانه‌و رونیشى به‌رزه‌.
تاوه‌كو ئَیستا كۆمپانیاكه‌ نرخى ئه‌و تابلۆ تازه‌یه‌ى روننه‌كردۆته‌وه‌، پێده‌چێت به‌م زوانه‌ بخرێته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.
جێى باسه‌ كه‌موكورتى ئه‌م روكاره‌ له‌كورتى تێكڕاى ته‌مه‌نیدایه‌، كه‌ ناوه‌ندى ته‌مه‌نى ده‌گاته‌ 10 هه‌زار كاتژمێر پیشاندان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى ئامێرى ته‌له‌فزیۆنه‌كانى دیكه‌دا كه‌ده‌گاته‌ 50 هه‌زار كاتژمێر زیاتر.

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:20  توسط کاردۆ  | 

بۆینباخ مه‌ترسى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستى

 پزیشكه‌ مالیزییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه‌ بۆینباخ مه‌ترسى ته‌ندروستى له‌ خۆ ده‌گرێت ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش داخوازه‌ له‌سه‌ر پزیشكه‌كان پێویست نه‌كرێت به‌به‌ستنى بۆینباخ.
رۆژنامه‌ى ئه‌ستار گوتى : كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى مالیزى ده‌ڵێن به‌ ئاماژه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بۆینباخ ته‌ندروستى نیه‌و ده‌توانێتت ببێته‌ هۆى گوێزانه‌وه‌ى نه‌خۆشى چونكه‌ ، به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایاى ناشۆرێت و ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵگرتنى میكرۆب كه‌ ده‌بێته‌ هۆى نه‌خۆشى سی و گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشى بۆ خوێن.
رۆژنامه‌كه‌ له‌زارى دكتۆر تیوه‌ سیانگ شین سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌پزیشكه‌كان هه‌ڵده‌ستن به‌گه‌رَان و له‌هه‌مو شوێنێكدا بڵاو شۆڕده‌بێته‌وه‌.
به‌ڵام رۆژنامه‌كه‌ گوته‌یه‌كى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ده‌ڵێت پێویستمان به‌به‌ڵگه‌ى دیكه‌هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌بۆینباخ مه‌ترسى ته‌ندروستى هه‌یه‌پێش ئه‌وه‌ى پۆشاكى یه‌كگرتوى پزیشكان له‌نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ستكارى بكه‌ین.

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:18  توسط کاردۆ  | 

خۆر پێداویستى جه‌سته‌ له‌ڤیتامین D پڕ ناكاته‌وه‌

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ به‌رتیشكى خۆر به‌نزیكه‌ى 30 كاتژمێر له‌هه‌فتیه‌كدا ناتوانن ئه‌و بڕه‌ پێویسته‌ له‌ڤیتامن D بۆ جه‌سته‌یان به‌ده‌ست بخه‌ن.

به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌گۆڤارى خه‌لیجى ئیماره‌تیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتوه‌كه‌ لێكۆڵه‌ره‌وان هه‌ستاون به‌ئه‌نجاودانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ 93 پێگه‌یشتوى گرتۆته‌وه‌ له‌هاواى و گوتیان كه‌ئه‌وانه‌ 29 كاتژمێر به‌رتیشكى خۆرده‌كه‌ون له‌هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌51% یان رێژه‌ى ڤیتامین Dى تێدا نزمه‌.

جێى ئاماژه‌یه‌ كه‌مى ڤیتامین D به‌ربڵاوه‌و سه‌رده‌كێشێت بۆتوش بون به‌نه‌خۆشى ته‌نك بونى ئێسقان و ئێسكه‌ نه‌رمه‌و، هه‌روه‌ك به‌شدارى ده‌كات له‌توش بون به‌چه‌ند جۆرێكه‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌و كرژبونى زۆرى خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشى شه‌كره‌.

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:15  توسط کاردۆ  | 

پیاز شه‌كر له‌ خوێندا رێك ده‌خات

 لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پیاز ماده‌ى كلۆكنین له‌ خۆده‌گرێت كه‌ وه‌ك ماده‌ى ئه‌نسۆلین شه‌كر له‌خوێندا رێكده‌خات ، هه‌روه‌ك كبریت و ئاسن و ڤیتامینه‌كانى تێدایه‌ بۆبه‌هێز كردنى ده‌ماره‌كان له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ك سه‌لماوه‌ كه‌ له‌ پیازدا دژه‌ زینده‌گه‌یه‌كان به‌هێزتره‌ تێیدا له‌به‌نسلین و ئۆرمایۆیسین و سه‌لفات ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ پارێزه‌ره‌ له‌ نه‌خۆشیه‌كانى سیل و زوهرى و سیلان ، زۆرێك له‌ میكرۆبه‌ مه‌ترسیداره‌كانیش ده‌كوژێت .
بۆخۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیانه‌ پیاز له‌ئاوێكى كوڵاودا كه‌ شه‌كرى روه‌كى تێدا توێندرابێته‌وه‌ ئاماده‌ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى وه‌ك نمونه‌یه‌كى هه‌نگوینى لێبیێت ، دواى هه‌رژه‌مێك كه‌وچكێكى لێده‌خورێت ، بۆ منداڵانیش كه‌وچكێكى بچوكیان پێده‌درێت .

+ نوشته شده در  چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386ساعت 9:12  توسط کاردۆ  | 

بریک له کتیبه کانی ماموستا هه ژار

سپاس بو بلاگی ژوان بو ئه م وینه جوانه

+ نوشته شده در  سه شنبه بیست و پنجم اردیبهشت 1386ساعت 14:21  توسط کاردۆ  | 

ئیلام

اوو شاره اووشن دووره ده  ئیران

گو لو  گول زاره   وَه   نام ِ  ئیلام

 

کوویــــه له    بَرزه   سَر  دَه   آسمان

ده شته له   مَرغه  سووزی  بی کران

 

که وور، شَه نه چیر، پَژمین و مانیشت

روزِه له تعتیل  دِه مه    دَه رو دِه شت

 

آسمانه پاک ، هوایه ناووه

سَه مِره ی   بی تاوو ، خروش آووه

 

مَه ردمه  پاک و صاف و صدیقن

َورد   مه مانییل   جوور    َرفیقن

 

شکار فره بوو ، نایابه کردن

ده بس جوور گرگ ، شکار دِه کردن

 

داریل ِ سه ر سوز  پر  دَه   خیراته 

وه نشکو  و   گوو جَه ؛ جوور نَباته

 

داره یل   بَه لو    سووزو  رَه یینن

بِه رِّه  کول وکم ، بِه رِّه  قه وونن

 

شار ئیلامه فرّه   گه پ    نیه

خیابانو کوچه یل ، فرّه کم نیه

 

مَردم   دوو له مَن ، دست و دل وازن

وَه   پوول  و دنیا هیچ وقت   نه نازن

 

کووخالو  و که پیل ، کول یان  رَحیلن

هر کام   یادگـــــــار ، طایفه و  ایـــلـن

 

شکارو گه ردین عشق و کاریان بوو

برنو، شَنگ قتار ،  جز باریان  بوو

 

هووره  و که زَه  ده  وییرو چه گه

پاپو تکنو هات ، جییه گـــــــرته گه

 

کت و گول ونی ،جیه نه مه نی

روسری بوچگ،هاته  وه َ  خَنی

 

دوران جنگه ، دوران گه نه بوی

 

دَه شار  ایمه  بوو   قِرم  و  قوی

 

فرار فراره  خاطره   تازه

 

اَرا  ئیلامی   پر  دَه  نیازه

 

 

+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:39  توسط کاردۆ  | 

عشق وهاری

 

آوازه  عشقمان سر داوه دریا

دریا طاقت  ناشت دایه و خدا

 

خدا ای خدا خالق بی ریا

ایمه دور بکه ده درد دنیا

 

دنیا گذراست خوویل می نه

رفاقت و عشق ده اذهان می نه

 

عشقه که دیاری ، بشر و سجده

رفیقه که اََرام جور بهشته

 

هرکه عاشقه ، دل داگه دلدار

دلدار ارای خوو ، برده بان دار

 

عشقه که اول آسان نیشان ده

ارای زندگی و آیم گیان ده

 

بوگیل براگیل ، دالگیل خوشکیل

ده عشق بوشنم ، ده عشق بوشنم

 

اما ده راسی ای عشقه چه سه

ده کو هاتگه اَرای چه سه 

 

رفاقت وقتی فره بن گره

واژه ونام عشق اَرات گیان گره

 

رفاقت وقتی پیری کیگ ده گیان

واژه ونام عشق دگه وت نیشان

 

عشق که ظاهر بی ، عقل ده سر پره

اَرا کارو با انگیزت مره

 

دل ودلداری ، عشق وهاری

دل ودلداری ، رفیقِ دیاری

 

عشق وهاری ، واران پاکه

نم نم اشکت اَرای مه رفته

 

دل ودلداری ، مردم ده ژاری

ژاری عشقت ، مه برد و هاری

 

فرهاد و شیرین که ادعای عشق داشتن

اَرای زندگی انگیزه ناشتن

 

شیر مار و مووری  بکیم ده شیشه

اَرا زندگی بکیم اندیشه

 

بوو سه توون   بکه نیم  وضرب تیشه

صبر و دلداری بکیمن پیشه

+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:37  توسط کاردۆ  | 

بوچي ؟

بوچي به ته نيا ليره جيت هيشتم
چيروكي عيشقي لاويت پي نيشتم
دياره نازاني گولم وا نابي
نه عيشق وايه و وه فايش وا نابي

كه تو جيت هيشتم گولم چرو بوو
ئاخر عيشقي تو هه مووي درو بوو

عيشقم چوو ، گولم چوو
روژگارم به سر چوو ( عومريشم )
چاوه ريي به هار بووم
قه ت نه مدي و به سه ر چوو

دليك عاشق بي هه ر ده ناليني
دلي تو به رده دلم ده شكيني
نه تو عاشقي نه عيشقيش وايه
خوشه ويستي من به بي په روايه

نه مزاني ئه توش ده روي به ويلي
وه ها به جاري توش به جيم ديلي

+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:29  توسط کاردۆ  | 

وه ره وه

وه كوو ده ريا شه پول ده ده م
به گريان هه راسانم
به چوار ده ورم گيژه ن ئه خوم
چي به سه ر هات ده سگيرانم
ده سگيرانم وه كوو په ري له كه ناري خورئاوا بوو
به بي بزه ي مال ئاوايي له ده ستم ده ر چووه بي شوو
ئه و روژانه ي به يه كه وه په ري گولمان هه لئه وه راند
ئه و ساتانه له ليوي يه ك ماچي به هاريمان ئه چاند
وه ره وه وه ره وه ده ردي دل چاره كه ي
ده ردي دل گرانه و با ئيتر چاره ي كه ي
با ئيتر نه سووتيين هه ردووكمان تاكوو هه ين
وه ره وه له غه ريبي وه ره وه
بگه ريوه تاكوو ده ستي باغچه و به هار ليوه بگرين
بگه ريوه له غريبي باچي دي بو يه كتر نه گرين
ئيستا ئيره وشكه بومن وه كوو عه رزي گه لا وه رين
ئيستا پيكي په شيماني ئه نوشم له داخي ئه وين
+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:27  توسط کاردۆ  | 

ته نازا نه كه

ته نازا نه كه ده لالي نازه نيني
به ژن زراوي لي ئه سمه ري خوين شيريني
ده ستي من بگره ( لي ) مه ر هه ما سه د بريني

رندي ، به رخي ، ستر كا گه شي ئاسماني
ناري ، كوللي ، ده م كه وي يي زوراني
تو بومن ژيني ، تو گول نه سريني
ب به ژنا زراو تو خوت هه ژيني

ئاوري چاوا من ده خاپيني
بو ته ئه دينم هه ر دنالينم
د جاري وه ره دا ته ئه ز ببينم
ژ به ر دووريا ته بي دين و دينم
پشتي ته جاني كه س ناحه بينم
گه وري خه زالي شيوني شه پالي
دلداري ته مه وه للا ده لالي
ژ به ر دووريا ته بي دين و دينم
پشتي ته جاني كه س ناحه بينم
+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:26  توسط کاردۆ  | 

گولاله

ئاوازيكي نامويه
ئه و گولاله بوچي ده وه ري
ئه و ده ستي پاييزه خه زانه
شنه باي عاشقانه له و كيوه
به ره و كي به ري
به هاري شوخه چاو به گريانه
چرا خاموشه له گه ل ئاوازي
سوتاني دل ده روونم پر هاواره
له گه ل ئاوازي به كول
ئه بي چي بكه م خودايا
هه ر مه رگي عيشقه بو ته سه رمايه
مرو و خه ونيكه ژيان ده ريايه
به هار رويي تيپه ري بو نا بينم بزه ي ليوي ئال
بوچي ناپشكوي زه رده خه نه
له نه شئه ي مه ستي ئاسماني رووني ده روازه ي خه يال
دل خوشيم به ئاسماني سامال
ريگاي هه وراز و ليره ئه م عيشقه پر ئافاته
بو خه لكي وزه ي ئاوه و بومنيش هه ر نه هاته
ئه بي چي بكه م خودايه
هه ر مه رگي عيشقه بوته سه رمايه
مرو و خه ونيكه ژيان ده ريايه
+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:25  توسط کاردۆ  | 

به سه رهاتي دلداريم

به سه رهاتي دلداريم
بوته باسي ئه م شاره
هه موو خه لك ده يزاني
بي وفا بووي ئه م جاره
دلي منيش مشتيكه
تواناي ئازارت ناكا
خوشم ليره ئاواره م
وازم لي بيني چاكه
گريان له گياني من دا
له دواي تو وه ك بارانه
ئه زانم روژي ده مرم
هه ر به عيشقه ي جارانه
عيشقي من داستاني بوو
هه موو كه سي پيي زاني
كه چي تو خسته ژير پيت
منيش بووم به قرباني
+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:22  توسط کاردۆ  | 

هه لپه ركي گه رمه شايي يه هه رايه

هه لپه ركي گه رمه شايي يه هه رايه
كچ و كور تيكه ل به زمه و سه مايه
هه ركس بو دوستي په يمان ئه به ستي
شان له شان ده خشي ده ست ليك ئارايه
نازدار و بيري شيرين و دولبه ر
مه ريه م و مه له ك ئه ستير و گه و هه ر
سه ر چوپي گرن خانمي دولبه ر
ئه مرو له گه ره ك به زمه و هه رايه
ئه مرو له گه ره ك شايي يه و سه مايه

زره ي بازنه و ده نگي گو به ره
هاواري شا باش سه داي له و به ره
نازي به چاوان پيم ده لي وه ره
بريا سه د بريا ئه و بومن بوايه
خوزگه ده خوازم ئه و بو من بوايه

هه لپه رن ده ي ده ي به شان هر به شان
مه مكو له ي ناسك با بينه هژان
شوخيكي جوانم كردووه به نيشان
جواني وا نيه وه ك په ري وايه
+ نوشته شده در  چهارشنبه دوازدهم اردیبهشت 1386ساعت 15:14  توسط کاردۆ  |